وەزارەتی كارەبا: لەماوەی 20ڕۆژی داهاتوو كێشەی كارەبا لەپارێزگای بەسڕە چارەسەر دەكرێت

  • 13-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەسڕە – ا ه ع وەزارەتی كارەبا لەپارێزگای بەسڕە بە سەرپەرشتی ئەندازیار قاسم محەمەد فەهداوی وەزیری كارەبا و پارێزگار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە و بەڕێوبەری فەرمانگەكان بەهەر سێ بەشەكانی بەرهەم هێنان و گواستنەوە و دابەشكردن ژورێكی عەمەلیاتیان پێك هێنا و تاوتۆیی باشتركردنی ڕەوشی كارەبا كرا لەو پارێزگایە و پێویستە چی بكرێت بۆ زیاد كردنی بەرهەم هێنانی كارەبا و دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتیاندا هەروەها باسی ئەو ئاستەنگ و كێشانەكرا كەبونەتە لەمپەر لەبەردەم كێشەی كارەبادا و داواكرا هەرچی زووە چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە. بەرپرسانی وەزارەتی كارەبا ڕایانگەیاند هەموو وێستگەكانی بەرهەم هێنانی كارەبا لەتوانایاندایە لە ئێستادا 300 میگاوات كارەبا دابینبكەن، بەڵام كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا تەنها 4سەعاتە بەهۆیی ئەو لۆدەی لەسەر هێڵەكانی كارەبا و تۆڕی دابەشكردنی كارەبا دروست دەبێت.