دادگای تاوانەكان: سزای 15ساڵ زندانی بۆ ئەوكەسانە دەردەكات كە موچەی كۆمپانیای گشتی بازركانی مادەی خوراكی بردوە

  • 12-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع
    دادگای تاوانەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە، سزای 15ساڵ زندانی بۆ 8تۆمەتبار دەركرد، دوای ئەوەی موچەی كۆمپانیای گشتی بازرگانی مادەی خۆراكی سەر بەوەزارەتی بازرگانی دزیوە.
    دادوەر عەبد سەتار بەیرەقدار وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیە(اه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: دادگای فیدڕاڵی تاوانەكان لە تێهەڵچونەوەی بەغداد – رەسافە چاوی خشاندووە بە دۆسەی ئەو تاوانبارانەی كە موچەی كۆمپانیای گشتی بازرگانی مادەی خۆراكیان دزیوە و سزای 15ساڵ زندانی بۆ هەریەكێكیان دەركردوە دوای ئەوەی تۆمەتەكەیان بەسەردا ساغبۆتەوە.
    وتیشی،تاوانبارەكان دانیانناوە بەتاوانەكەیاندا كە لەژێر هەڕەشەی چەك ئەم كارەیان كردوە دوای ئەوەی لیژنەی موچەی فەرمانبەران كە بریكاری وەرگرتنی موچەی كۆمپانیای گشتی ڕازینەبوون پارەكەیان پێبدەن.