ژمارەی ئەو فڕۆكانەی بەسەر ئاسمانی عێراقدا دەفڕن زیادیان كردووە

جیهانی
  • 26-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع
    وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو فڕۆكانەی بەسەر ئاسمانی عێراقدا دەفڕن بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیانكردوە.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە هاتووە، لەمانگی ئایاری ئەمساڵەوە،12201فڕۆكە بەسەر ئاسمانی عێراقدا فڕیون، ئەو ژمارەیەش لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا گەیشتۆتە 13375 فڕۆكە، و مانگی پێشو كە مانگی تەموزبوو گەیشتۆتە 14532فڕۆكە.
    لەبەیاننامەكەدا هاتووە" لەم مانگەشدا ژمارەكە دڵخۆشكەربووە، ئەوەش وێنەی ئەمن و دڵنیایی وڵاتەكەمان پیشاندەدات بەپێچەوانەی ساڵانی پێشوو، بەتایبەت دوای ئەو هەنگاوی وەزارەتی گواستنەوە كە دەستی بە بوژاندنەوە و بنیاتنانی كۆمپانیای عێراقییە بۆ خزمەتگوزاریە ئاسمانیەكان ناویەتی، كە كۆمپانیایەكی نیشتمانی یە و لەساڵی 2018 لەبەغدا دامەزرێنرا و كاریگەریەكی باشی هەبوو لەسەر بەرەو پێشبردنی خزمەتگوزاریە ئاسمانیەكان.