باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن: بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئێستای زانکۆکانی ئەمریکا دەکەین

سیاسی
  • 2-05-2024, 09:12
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن دی سی دووپاتی کردەوە کە بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئێستای زانکۆکانی ئەمەریکا دەکەن، لەوانەش ناڕەزایەتییەکانی لایەنگری فەلەستین.
    باڵیۆزخانەکە لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (x)، كه‌ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاندووە" حکومەتی عێراق چەندین جار هۆشداری داوە لە کاردانەوە مەترسیدارەکانی شەڕی بەردەوامی غەززە، کە لەو ماوەیەدا هاوڵاتیانی مەدەنی، لەنێویاندا منداڵان و ژنان و بەساڵاچووان، بەرەوڕووی بۆردومانێکی قبوڵنەکراو دەبنەوە کە هەموو یاساكانی مرۆڤایەتی و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.
    ئاماژەی بەوەشکردووە ئەم ڕووداوانە دەبێت ویژدانی مرۆڤە ئازادەکان لە سەرانسەری جیهاندا بجوڵێنن بۆ بەرگریکردن لە ئازادی و دادپەروەری.
    هه‌روه‌ها وتی" لەم چوارچێوەیەدا باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە واشنتۆن بە وردی و بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئێستای زانکۆکانی ئەمریکا دەکات، لەوانەش ناڕەزایەتییەکانی لایەنگری فەلەستین و دەستگیرکردنی خوێندکاران و مامۆستایان و ئەندامانی ده‌سته‌ی خوێندن، هه‌روه‌ها داوای دان به‌خۆداگرتن و ئارامگرتن و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ كرد.