هونەر مەندی عیراقی سەحەر تەها دوای ململانێكی دژوار لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد

  • 17-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع
    سەحەر تەها هونەرمەندی عێراقی لەنەخۆشخانەی هێنری فۆرد لە ولایەتی میشیگان و لەتەمەنی 61ساڵی دا و دوای ململانێكی دژوار لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوای كرد.
    سەعید تەها هاوسەری هونەرمەندی كۆچكردوو بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی ڕاگەیاند: هونەرمەندی كۆچكردوو دووجار توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە یەكەم جار ساڵی 2003و دووەم جاریش ساڵی 2006بووە بەڵام توانی بەسەر نەخۆشیەكەدا زاڵ بێت بەڵام لەساڵی 2011دا جارێكی تر نەخۆشیەكە لەجەستەیدا سەری هەڵدایەوە ولەوكاتەشەوە بەردەوام چارەسەری كیمیایی لە ولایەتە یاكگرتووەكان بۆ دەكرا هەتا كۆچی دوایی كرد