هێزە ئەمنیەكان لێكۆڵینەوە لەروداوی تەقەكردن لە یاریگای شەرگات دەكەن

ئەمنی
  • 11-08-2018, 00:00
  • +A -A

    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند لێكۆڵینەوەیان لە روداوی تەقەكردن لە یاریگای قەزای شەرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین دەستپێكردووە.
    لەوبارەیەوە سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند هێزە ئەمنیەكانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی سەڵاحەدین لێكۆڵینەوەیان لە هۆكاری روداوی تەقەكردن لە یاریگایەكی گوندی خەزرانیە دەستپێكردووە.
    وتیشی لەو روداوەدا 3 هاوڵاتی برینداربوون، برینی یەكێكیان سەختە.