ڕاگەیاندنی ئەمنی: 160 هەزار خێزانی ئاوارە گەڕانەوە پارێزگای سەڵاحەدین 

ئەمنی
  • 23-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی گەڕانەوەی 160هەزار خێزانی ئاوارەی بو سەڵاحدین ڕاگەیاند لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە (ا ه ع) كەوتووە هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكایەتی پرۆسەكانی سەڵاحەدین بەردەوامە لەسەر پاككردنەوەی پارێزگاكە لەپاشماوەكانی گروپی تیرۆرستی داعش و دابینكردنی ئارامی وئاسایش بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە تائێستا 49476 خێزان گەڕاونەتەوە شاری تكریت و 2751 خێزانیش گەڕاونەتەوە كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە قەزای دور، هەروەها لە سەنتەری قەزای دور 6796 خێزان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و لەگوندی ئەلبوعجیل 5169خێزان چونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە قەزایی شەرگات 32503 و لەقەزای بێجی 62413و لەتلول ئەلباج 364  خێزان و گوندی شێخ عەلی 102خێزان و سلێمان بێك 762خێزان و ناحیەی سینیە 145خێزان گەڕاونەتەوە. بەمەش كۆی خێزانە ئاوارە گەڕاوەكان بۆ پارێزگای سەڵاحەدین 160481 خێزانە.