موجاهد ئەبو هێل سەروكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لەگەڵ موفتی عیراق ڕێكخستنی ووتاری ئاینی لە ڕاگەیاندن دا تاوتۆێ دەكەن

  • 9-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    موجاهد ئەبو هێل سەروكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە كۆبونەوەیەك دا لەگەڵ شێخ مەهدی سمێدعی موفتی كۆماری عێراق تاوتۆی ڕێكخستنی وتاری ئاینییان كرد لە ڕاگەیاندنەكاندا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) پێی ڕاگەیاندین "سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق سەردانی شێخ مەهدی سمێدعی موفتی كۆماری عێراق كرد و وتاری ئاینیان تاوتوێ كرد بەتایبەت لە پرسە نیشتمانیەكاندا دووبارە گەڕانەوەی هاوسەنگی كۆمەڵایەتی و بنبڕكردنی تائێفی.
    وتیشی ئەبو هێل رۆشنایی خستە سەر ڕێكخستنی وتاری ئاینی لە ڕاگەیاندنی عەرەبیدا.
    لای خۆیەوە موفتی كۆماری عێراق ڕۆڵ و ئەدای كەناڵی عێراقیەی بەرزنرخاند بەتایبەت لە هەڵوێستە نیشتمانیەكاندا و تەئكیدی لەسەر گرنگی ڕۆڵی ڕاگەیاندن و تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی كردەوە لە پاراستنی هەستی نیشتمانی و نەتەوایەتیدا.