سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لەگەڵ كۆمپانیایەكی جیهانی بو كارتی زیرەك تاوتوێی پەخشی كەناڵی عێراقیەی وەرزشی بە كوالێتی HD دەكات

  • 7-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع
    موجاهد ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لەگەڵ كۆمپانیاێكی جیهانی كارتی زیرەك، تاوتوێی پتەوكردنی هاوكاری نێوان هەردوولا دەكەن.
    ئەمڕۆ سێ شەممە پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین موجاهد ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕەكە چاوی كەوتووە بە بەها عەبد حسێن هادی بەڕێوەبەری كۆمپانیای كی كادی جیهانی و باسیان لە پەخشی HD كەناڵی عێراقیەی وەرزشی كردووە هەروەها هەردوولا باسیان لە بە دەست كەوتنی سپۆنسەری كۆمپانیاكە بۆ خولی بەرنامەی تایبەت بەكەناڵی عێراقیەی وەرزشی كردووە.
    ئەبو هێل ئامادەیی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی پیشانداوە بۆ بەبازاڕكردنی كۆمپانیای كی كاد بەئامانجی هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و تیشك خستنە سەر گرنگی بەكارهێنانی ئەو كارتە و تایبەتمەندیەكانی.
    جێی باسە موجاهد ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق پێشتر دەست پێكردنی پەخشی كەناڵی عێراقیەی وەرزشی بەكوالێتی HD ڕاگەیاندبوو.