وەزارەتی كارەبا: بەرهەمهێنانی كارەبا بە تەنها لە وێستگەكانی وەزارەت 16 هەزار مێگا واتی تێپەڕاند

  • 7-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی سیتمی نیشتمانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە تەنها لە وێستگەكانی سەر بە وەزارەتەكەیان 16 هەزار مێگا واتی تێپەڕاندووە.
    وەزارەتی كارەبا لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند سیستمی كارەبای نیشتمانی بەیانی ئەمرۆ بەرهەمهێنانی كارەبای بۆ (16 هەزار) مێگا وات لە وێستگەكانی سەر بە وەزارەت بەرزكردوەتەوە، رونیشیكردەوە پێشتر بەرهەمهێنانی كارەبا ئەو رێژەیەی بەخۆ نەبینیوە بەو پێیەی كە بەرهەمهێنانی كارەبا پێش 2 مانگ لەمەوبەر گەیشتە ئەو رێژەیە ئەوا لەگەڵ ئەو كارەبایە بوو كە هاوردەدەكرا لەدەوەی وڵات.
    وتیشی لەگەڵ بەگەڕخستنی یەكە نوێكان بۆ سیستمی نیشتمانی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتە ئەو ئاستە.