باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە بەغداد ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت لێكۆڵینەوە لە روداوای گیانلەدەستدانی هاوڵاتیەكی عێراقی

  • 6-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە بەغداد، ئەمرۆ دوو شەممە، ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەمەبەستی رونكردنەوەی هۆكاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیەكی عێراقی. لەوبارەیەوە باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند لە رۆژی 31 تەموز روداوێكی هاتوچۆ لە شەقامی كندی لە ناوچەی سەوز رویدا كاتێك ئۆتۆمبێلێك كە عەمەر خالید حەمەد لێدەخوڕی لەگەڵ ئۆتمبێلێكی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا دوچاری روداوی هاتوچۆ بوون و پێنج كەس بریندربوون كە یكێكیان عومەر خالید حەمەد بوو لەگەڵ 4 هاوڵاتی ئیسپانی. سەبارەت بەو ڕوداوەش باڵیۆزخانەی ئیسپانیا دەڵێت ئۆتۆمبێلەكەی عەمەر خالید خۆی داوە بە ئۆتۆمبێلی باڵیۆزخانەی ئیسپانیادا و بەو پێیەش هیچ شێلانێكی هاوڵاتی نەبووە لەلایەن ئۆتۆمبێلەوە، بەڵكۆ پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل بووە، كارمەندانی باڵیۆزخانەكەش لە شوێنی روداوەكە بوون تا هاتنی ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و گواستنەوەی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە. باڵیۆزخانەی ئیسپانیان ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆهاوكاریكردنی لاینە پەیوەندیدارەكانی عێراق و خێزانی عومەر خالید بەمەبەستی دەرخستنی هۆكاری روداوەكە و پێشكەشكردنی هەر جۆرە هاوكارییەك.