پچڕانی سێ هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبا بەهۆی كارێكی تێكدەرانە كاریگەری كردۆتە سەر پێدانی كارەبا بەسێ پارێزگای عێراق

  • 4-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند: سێ هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبا پەستانی بەرز دیالە - كەركوك 400ك ڤ و پەستانی بەرزی دور - حەویجە 132ك ڤ و مەلا عەبدوڵڵا - حەویجە بەهۆی كارێكی تیرۆرستی و تێكدەرانە لەكاركەوتوون ئەوەش بۆتە هۆی پچراندن و دەرچونیان لە گەیاندنی وزە و كاریگەری كردۆتە سەر پێدانی كارەبای پارێزگای كەركوك و نەینەوا وسەڵاحدین. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژنسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە كارمەندانی كۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی وزەی كارەبا لەناوچەی باكور دەستی بەكاری نۆژەنكردنەوە كردووە بۆ دووبارە بەگەرخستنەوەی هێڵەكان لەچەند كاتژمێری داهاتوودا.