لەقەزای بەلەد 12 تیرۆریست كوژران كە 4یان خۆكوژ بوون

ئەمنی
  • 3-08-2018, 00:00
  • +A -A

    سەڵاحەدین – ا ه ع لیوا روكن عیماد زەهیری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی سامەرا، ئەمرۆ هەینی، ڕایگەیاند:" 12 تیرۆریست كە 4 یان خۆكوژ بوون و سەر بە داعش بوون، لەقەزای بەلەدی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین كوژران". فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی سامەرا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی ڕاگەیاند:" هێزێكی ئەمنی هاوبەش لەچوارچێوەی كەرتی بەرپرسیارێتیان، لەهەڵمەتێكدا لە ناوچەی فەرحاتییەی قەزای بەلەدی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین 12 تیرۆریستیان كوشت كە 4 یان خۆكوژ بوون". وتیشی: " ئەو هێزە ئەمنییە ناسنامەی تیرۆریستێكی ئاشكرا كردووە كە ناوی ئەبو تیبەیە، و پێشتر لەو ناوچەیەر سەرۆكایەتی تیرۆریستانی داعشی كردووە".