لە سامەرا 5 تیرۆریستی خۆكوژ كوژران

ئەمنی
  • 29-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع وەزارەتی بەرگری، ئەمرۆ یەك شەممە، ڕایگەیاند فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەرا لە هەڵمەتێكدا 5 تیرۆریستی خۆكوژی كوشت. لەوبارەیەوە سەنەتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند: "بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری شانەیەكی تیرۆریستی ئاشكراكرد كە پلانی كردەوەی تیرۆریستیان هەبووە و توانیویانە 5 تیرۆریستی خۆكوژ بكوژن". وتیشی "ئەو پرۆسە سەربازییەی هەواڵگری سەربازی بە هاوبەشی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەرا ئەنجامدرا".