بارگرژییە بازرگانییەکان هەڕەشە لە ئابووریی جیهانییەکان دەکەن .... وتوێژی بەرفراوانی کۆمەڵەی وڵاتانی بیست

  • 1-08-2018, 00:00
  • +A -A

      بەدواداچوون/ صباح کوردستان وەزارەتی دارایی و بانکە ناوەندییەکانی کۆمەڵەی ولاتانی بیست دەڵێت "زیادبوونی گرژییەکان لە بواری بازرگانیدا هەڕەشەیە لەسەر گەشەی جیهانیدا". کۆمەڵەی وڵاتانی بیست لە راگەیەنراوی کۆتاییدا لە دوای کۆبونەوەکەی خۆی لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتیندا ئاماژەیدا بەوەی وەزیرەکانی بانکە ناوەندییەکانی گەورەترین ئابوورییە جیهانییەکان دەڵێن "گرژییە بازرگانی و جیۆسیاسییە توندەکان مەترسین زیاترن بۆسەر گەشەی جیانی، و داوای دیالۆگ و وتوێژی زیاتریان کرد لەپیناو چارەسەرکردنیاندا. بەهەمان شێوە جەختیانکردە سەر پێویستی پتەوبوونی دیالۆگ و جوڵەکردن لەپێناو سنووردانان بۆ مەترسییەکان و چەسپاندنی متمانەدا".   رسوماتی زیاتر رێپێدراوی ئەوروپی بۆ کاروباری ئابووری بیار مۆسکۆفیسی، لەلێدوانێکی پێشووتریدا وتویەتی " یەکێتی ئەوروپا وەڵامی بۆ هەر هەڕەشەیەكی نوێ دەبێت کە پەیوەست بێت بە سەپاندنی رسوماتی زیاتر لەلایەن سەرۆکایەتی ئەمریکاوە، کە لەدەرەنجامی سەپاندنی رسومات گومرگی بەسەر هەناردەی ئەلەمنیۆم و ستیلدا وڵاتانی ئەوروپای توڕەکردووە. هاوکات وەزیری ئابوری ئەرجەنتین نیکۆڵاس دۆخۆفنی هێمای بۆ ئەوەکردووە  "کۆمەڵەی وڵاتانی بیست بەهۆی گرژی بازرگانییەوە بەرگەی هیچ ناکۆکییەك ناگرێت، و وتی "پێویستە بە رێگەی راستەوخۆ لەنێوان حکومەتەکان یان لەرێگەی رێکخراوی بازرگانی جیهانییەوە چارەسەربکرێت". وتیشی "ئێمە هەوڵدەدەین پردەکان دروستبکەین، و پێمانوایە بەئامانجگرتنی ئێمە لە شوێنی خۆیدا نییە، و پێویستە وەك "هاوپەیمان" لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بڕوانین نەك وەك دوژمن". رێوشوێنی نائاسایی لای خۆیەوە سەرۆکی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی خاتو کریستیان لاگارد وڵاتەکانی هاندا کە پێویستە بە چارەسەرێك بگەن بۆ ململانێ بازرگانییەکان، بێئەوەی پەناببەنە بەر رێوشوێنی نائاسایی. لاگارد سەرلەنوێ جەختیشکردە سەر ئەو شوێنەوارە نێگەتیڤەیەی کە سیاسەتەکانی پاراستنی بازرگانی بەسەر ئابوری جیهانیدا دەیسەپێنێت. لاگارد لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەیدا بە پێشبینیەکانی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی جیهانی، لەنێو ئەو بارگرژییەی کە لەئەنجامی سەپاندنی رسوماتی گومرگی ئەمریکا بەسەر هەناردەی بیانیدا دروستبووە. وتیشی "سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی رەنگدانەوە خراپەکانی ئەم کۆت و بەندە بازرگانی و رسوماتە گومرگیانەی شیکردۆتەوە، هێماشی بۆئەوەکرد کە " کاریگەری خراپی بەسەر کۆی بەرهەمی ناوخۆیی جیهانیدا دەبێت". ئەم بەڕێوبەرە جێبەجێکارەی سندوقی ناوبراو دەشڵێت "لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکاندا کاردەکەین لەسەر تاووتوێکردنی ئەنجامی رێوشوێنەکانی سەپاندنی رسوماتی گومرگی. هاوکات سندوق پێشبینیدەکات گەشەی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی جیهانی دابەزێت، بە تێکڕای  0.5 % لەماوی ساڵی 2020دا، ئەگەر بێتو سەرجەم ئەو هەڕەشانەی جێبەجێکران کە لەسەر رسوماتی گومرگیدا هەن".  بازرگانی ئازاد وەزیری خەزێنەی ئەمریکی ستیڤن منۆشین، چەند رۆژێك لەمەوبەر داوای لە یەکێتیی ئەوروپی و چین کرد رێز لە "بازرگانی ئازاد و دادپەروەر و ئاڵوگۆڕ بگرن". جێی ئاماژەیە کۆمەڵێك وڵاتی جیهان لەئەنجامی سەپاندنی رسوماتی گومرگی بەسەر هەناردەکردن لەدژی یەکتردا گرژی بازرگانی بەخۆیانەوە دەبینن وەك ئەوەی کە لە نێوان چین و ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپیدا بەدیدەکرێت". کۆمەڵەی بیست (G20) لەساڵی 1999 دامەزراوە، و لە وەزیرەکانی دارایی و پارێزگاری بانکە ناوەندییەکان پێکدێت، و ئامانجیشی نزیککردنەوەی نێوان رێکخراوە ئابوورییەکانی ولاتانی تازەگەشەکردوو و وڵاتانی پیشەسازییە، کە بە گرنگ و رێکخراو دادەنرێت بۆ تاووتوێکردنی پرسە سەرەکییە پەیوەندارەکان بە ئابوری جیهانییەوە، کۆبونەوەی سەرەتای کۆمەڵەکە لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 1999 لە بەرلین بەڕێوەچوو. کۆمەڵەی  (G20) لەم وڵاتانە پێکدێت :ئەرجەنتین/ ئوستڕالیا/ بەڕازیل/ کەنەدا/ چین/ فەڕەنسا/ ئەڵمانیا/ هیندستان/ ئەندەنوسیا/ ئیتاڵیا/ ژاپۆن/ مەکسیك/ روسیا/ سعودییە/ باشوری ئەفەریقا/ کۆریای باشور/ تورکیا/ شانشینی یەکگرتوو/ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا/ و یەکێتی ئەوروپا کە بیستەمین ئەندامی کۆمەڵەکەی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی خوولەکی و بانکی ناوەندی ئەوروۆی نوێنەرایەتی دەکەن.