فرۆكەخانەی نوێودەوڵەتی نەجەف: لە چەند رۆژی ڕابردوودا 189 گەشت هەڵوەشاوەتەوە

  • 16-07-2018, 00:00
  • +A -A

    تایبەت – ا ه ع فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف هەڵوەشاندنەوەی 189 گەشتی ئاشكراكرد بەهۆی روداوەكانی ئەو فرۆكەخانەیە لەچەند رۆژی ڕابردوودا. لای خۆیەوە عەلی جەواد بەرێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند: زیانێكی زۆر بە فرۆكەخانەكە كەوتووە كە بڕەكەی دەگاتە 400 هەزار دۆلار. وتیشی لیژنەیەكیان بۆ سەرژمێریكردنی ئەو زیانانەی بەر فرۆكەخانەكە كەوتووە پێكهێناوە. رونیشیكردەوە داخستنی فرۆكەخانەكە و هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكان كاریگەری لەسەر ناوبانگی عێراق دەبێت و تەئكیدیشیكردەوە بەردەوامن لە نۆژەنكردنەوەی فرۆكەخانەكە.