100كۆچبەر لەئاوی دەریایی ناوەڕاست دا خنكان

جیهانی
  • 29-06-2018, 00:00
  • +A -A

    تەڕابلوس – بەدواداچوون ا ه ع ئێشگری كەنار دەریاكانی لیبیا، ئەمڕۆ هەینی، ڕایانگەیاند: ئەگەری خنكانی 100كۆچبەر لە ئاوی دەریایی ناوەڕاست داهەیە كە لەكەنار دەریایەكانی تەرابلوسەوە بە بەلەمێك بو ناو ئەو دەریایە بەڕێكەوتبن. ئێشگری كەنار دەریاكان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند ئەوكۆچبەرانە لەڕێگایی بەلەمێكەوە ویستویانە كۆچ بكەن بەڵام لەرۆژهەڵاتی كەنار دەریاكە لە پایتەختی لیبیا ژێر ئاو كەوتوون و ووتی توانیویانە تەنها 14 كەس ڕزگار بكەن. لەهەمان كاتدا ئێشگری دەریاكان ڕایەگەیاند لەهەمان شوێندا دەستیان بەسەر دوو بەلەمدا گرتووە كە بەنیازبوون 1000كۆچبەر بگوازنەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا كە ئەو كۆچبەرانە لەبەر سەختی ژیانیان دەیانەوێت بۆ ژیانێكی باشتر كۆچ بكەن.