پشكی عێراق بۆ 38 هەزار حاجی زیاددەكرێت

  • 11-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع شێخ دگتۆر خالید عەتییە سەرۆكی دەستەی حەج و عەمرە رایگەیاند وەزارەتی حەجی سعودیە رەزامەند بووە لەسەر زیادكردنی پشكی عێراق بۆ 38 هەزار حاجی لە ساڵی 2018 دا. شێخ عەتییە وتیشی: "دەستەكەیان هەموو ساڵێك هەوڵی زیادكردنی پشكی عێراقی داوە بەوشێوەیەی بگونجێت لەگەڵ رێژەی دانیشتوانەكەی لەمیانی گفتوگۆ فەرمیەكانی لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە، لەمساڵیشدا داوایەكیان ئاراستەی وەزارەتی حەجی سعودیە كرد بۆ زیادكردنی پشكی عێراق ئەوانیش رەزامەندیان لەسەر ئەو داوایە دەربڕی ". سەرۆكی دەستەی حەج و عەمرە راشیگەیاند "پشكی عێراق بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە 33 هەزار و 690 كەسەوە بۆ 33 هەزار حاجی زیاددەكرێت".