هێڵی ئاسمانی عێراق: فرۆكەكانمان زیاتر لە 6 هەزار حاجی لە فرۆكەخانە جیاجیاكانەوە گواستوەتەوە بۆ سعودیە

  • 28-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع هێڵی ئاسمانی عێراق ڕایگەیاند: "فرۆكەكانمان زیاتر لە 6 هەزار حاجی لە فرۆكەخانە جیاجیاكانەوە گواستوەتەوە بۆ سعودیە". لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، هێڵی ئاسمانی عێراق ڕایگەیاند:" فرۆكەكانیان بەردەوامن لە گواستنەوەی حاجیان بۆ سعودیە و تا ئێستاش لە رێی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە 6884 حاجی بۆ سعودیە گوازراونەتەوە". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، "لە فرۆكە خانەی بەغداد 10 گەشت ئەنجامدراوە و 3024 حاجی گوازراونەتەوە، لە فرۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانیش 4 گەشت و (1064) و (1146) حاجی گەشتیان كردووە، لە فرۆكەخانەكانی بەسڕە و نەجەف-یش 3 گەشت و (977) و (651) حاجی بۆ سعودیە گوازراونەتەوە".