لەدیالە 7 كەس بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە كردەوە تیرۆریستیەكان دەستگیركران

ئەمنی
  • 26-02-2018, 00:00
  • +A -A

    دیالە – ا ه ع فەرماندەیی پۆلیسی دیالە، ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند: 7 داواكراویان بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە كردەوە تیرۆریستیەكان و ئەنجامدانی تاوان لەو پارێزگایە دەستگیر كردووە. لەوبارەیەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، پۆلیسی دیالە رایگەیاند: هێزەكانی پۆلیسی بەعقوبە و مەنسوریە، توانیویانە 7 داواكراو دەستگیربكەن بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە كردەوە تیرۆریستیەكان لە بەعقوبە و ناحیەی مەنسوریەی خۆرهەڵاتی پارێزگای دیالە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە رێوشوێنە یاساییەكانیان لەگەڵ ئەو تۆمەتبارانەدا تەواوكردووە بەمەبەستی رەوانەكردنیان بۆ دادگا.