عێراق هانی بەریتانیا دەدات پشتیوانی لەهەڵگرتنی گەمارۆی سەر یاریگاكانی بكات

وەرزش
  • 28-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع عەبد حسێن عەبتان وەزیری وەرزش و لاوان، ئەمرۆ سێ شەممە، لەگەڵ جۆن ویلكس باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد تاوتوێی هاریكاری هاوبەشی نێوان هەر دوولایان كرد لەگەڵ پشتیوانیكردن لە دۆسیەی هەڵگرتنی گەمارۆی سەر یاریگاكانی عێراق. وەزارەتی وەرزش و لاوان لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" وەزیری وەرزش و لاوان لە دیدارەكەدا رۆشنایی خستەسەر رۆڵی گەورەی ئەوروپی لە پشتیوانیكردن عێراق لە بواری وەرزش و لاواندا، بە تایبەت هەڵگرتنی تەواوی گەمارۆی سەر یاریگاكانی عێراق و پرۆژەی بوونی بەغداد بە پایتەختی لاوانی عەرەبی بۆ ساڵی 2020". لای خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد "هەوڵەكانی وەزارەتی وەرزش و لاوانی لەم ماوەیەی دواییدا بەرز نرخاند" هەر بە پێی بەیاننامەكە" ئامادەیی پشتیوانی بەریتانیای بۆ قۆناغی داهاتوو راگەیاند لەرێی تەواوكردنی پرۆژە ستراتیژییەكانی ئەو وەزارەتە".