لە دوو رۆژی داهاتوودا كەشوهەوا لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور و لە باكوریش باران دەبارێت

  • 13-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ یەكشەممە پێشبینی خۆی بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە دەڵێت وردە وردە پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و لە ناوچەكانی باكور ئەگەری بارانبارین و هەورە بروسكە هەیە. لە بە یەننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، دەستەی كەشناسی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ یەكشەممە كەشوهەوا لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور و لە هەندێك ناوچەش هەوری تەواو دەبیت، بەڵام لە باكور كەش و هەوا نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بارانبارین و هەورە بروسكە ڕوودەدات. بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەستەكە ڕۆژی دووشەممە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشور نیچمە هەور و ئاسایی دەبێت و پلەكانی گەرماش لە ڕۆژی پێشتر كەمێك بەرزتر دەبێتەوە، بەڵام لە ناوچەكانی باكور كەشوهەوا نمیچە هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان و هەندێك جاریش هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت لە ڕۆژانی ڕابردوو.