وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە روونکردنەوە لەسەر پێدانی قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون دەدات

ناوخۆ
  • 2-06-2024, 13:59
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بەو پارەیەی کە بانکی ناوەندی بۆ قەرزەکانی سندوقی نیشتەجێبوون تەرخانیکردوە بڵاوکردەوە.
    "نەبیل سەفار" وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بانکی ناوەندی بڕی سێ ترلیۆن دیناری بۆ سندوقی نیشتەجێبوون و بانکی خانووبەرەی ڕاگەیاند بەمەبەستی پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون.
    ووتیشی : ماوەی گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارانە بۆ سندوقەکە درێژخایەنە.
    ووتیشی : ئەو بڕە پارانەی لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت بۆ سندوقەکەیە.