دادگای تاوانەکانی نەجەف سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر بازرگانێکی مادەی هۆشبەردا سەپاند

ناوخۆ
  • 14-04-2024, 10:30
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای تاوانەکانی نەجەف سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر  بازرگانێکی مادەی هۆشبەردا سەپاند.
    ئەنجوومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە:- کە تاوانبارەکە بڕێکی زۆری مادەی هۆشبەری پێوە گێراوە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی 27/یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 دەرچووە.