سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران چارەسەركردنی کێشەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لەوێتسگه‌كان ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 11-07-2023, 22:54
  • +A -A

    به‌غدا-INA 

    سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران محه‌مه‌ شیاع سودانی، گەڕانەوەی وردە وردە بۆ دابینکردنی غازی ئێران، و دانانی چارەسەر بۆ کێشەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لەوێتسگه‌كان ڕادەگەیەنێت

    محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ڕاگه‌یاند كه‌ چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشەکانی دابینکردنی غازی ئێرانی كراوه‌ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌كردنی ئه‌و كێشه‌كانی بەردەم پڕۆسەی پێدانی ئەو بڕە پارانەی بۆ هاوردەکردنی غاز و ئاڵۆزییانەی بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە دروستبووە و گەڕانەوەی ئاستی دابینکردنی كاره‌با بۆ ئاستەکانی پێشووی، و بەرهەمهێنانی وزە بۆ ئاستە جێگیرەکانی.

    به‌ڕیزیان لەلێداونێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەت پێشتر لە یەکەم ڕۆژی خۆیەوە هۆکارەکانی پشت قەیرانی کارەبای ساڵانی ڕابردووی دەستنیشان کردووە و چارەسەری دەستبەجێ و مامناوەند و درێژخایەنیشی داناوە، جگە لە پاکێجێک له‌ڕێوشوێنانەی کە کاریگەری ئەرێنییان لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا دەبێت، لەگەڵ ڕێوشوێنەکانی تر کە دەڕژێنە سەر ڕێڕەوی پێشخستنی بەرهەمهێنانی وزەی نیشتمانی، خۆبژێوی لە غازدا، و نەرمی لە دابینکردنی پێداویستییەکانی سووتەمەنی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی وێستگەکان.

    ئەمانەی خوارەوە گرینگترین خاڵەکانی لێدوانەکەی به‌ڕێز سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیرانه‌:

    🔷 ئێمە لە یەکەم ڕۆژی حکومەتەوە بنه‌مای ئاشکراکردنمان لەگەڵ نه‌وه‌كانی گەلەکەماندا گرتۆتەبەر لە هەموو شتێک کە پەیوەندی بەپرسی قەیرانی کارەباوە هەیە،.

    🔷 هۆکارەکانی پشت قەیرانی کارەبامان دەستنیشان کردووە کە ساڵانێکە بەردەوامە، وچارەسەری دەستبەجێ و مامناوەند و درێژخایەنمان داناوه‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه‌.

    🔷 لە ڕۆژی یەکەمەوە دەستمان پێکرد بە چارەسەری دەستبەجێ بۆ قەیرانی کارەبا، کە پێشبینیمان دەکرد لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی هاوین ڕووبدات.

    🔷 بەشێوەیەکی بەهێز هەنگاومان ناوە بەرەو کاری چاککردنەوە بۆ سەرجەم یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، کە پێش دەستپێکردنی وەرزی هاوین تەواومان کردووه‌، بە پێچەوانەی پێشتر کە لەگه‌رمه‌ی هاویندا چاککردنەوە ئەنجام دەدرا.

    🔷 گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنس بۆ دانانی سیستەمی فێنککەرەوە تا 797 مێگاوات کارەبای بۆ دابینکردین بەبێ سووتەمەنی زیادە.

    🔷 پەلەمان کرد بۆ کارکردن بۆ تەواوکردنی وێستگە تەواونەکراوەکان، و وێستگەیەکمان لە سەلاح الدین کردەوە کە 600 مێگاوات بۆ ئێمە زیادی كردووه‌.

    🔷 ئێمە کاری گەورەمان کردووە لە لابردنی قه‌ره‌غ وباڵغی وتەنگی لە سیستەمی دابەشکردن و تەواوکردنی وێستگەکانی گواستنەوە لە بەغدا و پارێزگاکان.

    🔷 ئەو ڕێوشوێنە خێرایانەی گرتمانەبەر لە نێوان 4-5 هەزار مێگاوات وزەی کارەبای بۆمان دابینیكردووه، ئەمە جگە لە بەرهەمهێنانی ڕاستەقینە کە لە نێوان 20-21 هەزار مێگاواتدایە.

    🔷 بەرهەمهێنانی کارەبای ئێمە گەیشتووەتە 26 هەزار مێگاوات، ئەمەش لە سایەی ئەو چارەسەر و ڕێکارانەی کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا گرتوومانەتە بەر، ئەگەر ئەو ڕێکارانە نەبوایە کێشەکە گەورەتر دەبوو.

    🔷 لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا چووینە سەر چارەسەری مامناوەند، کە به‌چارەسەری ڕاستەقینەی قەیرانی کارەبا و هاوردەکردنی غازی بۆ وێستگەکانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هه‌ژمار ده‌كرێت.

    🔷 به‌هێزه‌وه‌ هه‌وڵی ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ تۆتالمان دا، دوێنێش شاهیدی واژۆکردن و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەمان بووین.

    🔷 ڕێککەوتنەکە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال 4 گرێبەست لەخۆدەگرێت کە یەکێکیان پەیوەندی بە وەبەرهێنانی غازی هاوڵه‌وه‌ هەیە، کە تا 600 ملیۆن پێ سێجا ستانداردی غازمان بۆ دابین دەکات.

    🔷 واژۆکردنی گه‌ڕی پێنجەم یەکێکە لە بڕیارە گرنگەکان سەبارەت بە وەبەرهێنانی غاز لە چوارچێوەی پلانی مامناوەند.

    🔷 کۆمپانیاکانی ئیماراتی لە ماوەی گه‌ڕی پێنجەمدا دەستیان کردووە بە وەبەرهێنان لە کێڵگە غازییەکان، کۆمپانیا چینییەکانیش لەسه‌روبه‌ندی ده‌ستبه‌كاربووندان، و ئەم خولەش لەنێوان 550-600 ملیۆن پێ سێجا غازی ستانداردمان بۆ دابین دەکات.

    🔷 بەرەو تەواوکردنی پڕۆژەکانی کۆمپانیای غازی بەسرە هه‌نگاومان، کە کرایەوە، ماوەیەک پێش ئێستا، بەشی یەکەمی، بڕی 200 ملیۆن پێ سێجا ستانداردی بووه‌، و پێش کۆتایی ئەمساڵ، بەشی دووەمی تەواو دەبێت بە 200 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد.

    🔷 ئەم پڕۆژانە وامان لێدەکەن لە ماوەی دوو سێ ساڵدا لە هەر جۆرە غازێکی هاوردەکراو دووربکەوین، هەروەها ده‌بنه‌ هۆی چارەسەری ڕاستەقینە و کۆتایی قەیرانەکە، وپشت به‌ستن بە غازی عێراقه‌وە، ئەمەش ئەو شتانەمان بۆ دابین دەکات کە پێویستمانە بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا.

    🔷 لە چارەسەرە مامناوەند و دوور مەوداکان، تەواوکردنی به‌ستنه‌وه‌ لەگەڵ دەسته‌ی هاوبه‌ندییه‌كانی کەنداو و شانشینی سعودیە و ئوردن، کە بریتن له‌پڕۆژەكان وته‌واوی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و بەرزکردنەوەی ئاستی وزەی کارەبامان بۆ دابین دەکەن.

    🔷 ئێمە دەستمان بە دیزاینی به‌ستنه‌وه‌ لەگەڵ سعودیە و ئوردن کردووە، ئێستاش لە قۆناغی سەرەتایی گرێبەستکردنداین، هەروەها گرێبەستێک لەگەڵ دەسته‌ی هاوبه‌سته‌ی کەنداو دوای تەواوکردنی ڕووپێوی و دیزاینەکان واژۆ کراوە.

    🔷 لە ساڵی 2018 ڕێککەوتنێک هەبوو کە میکانیزمی دابینکردنی کەرەستەی مرۆیی و خۆراکی بە لایەنی ئێرانی لە بەرامبەر نرخی غازدا لەخۆگرتبوو، به‌ڵام بەهۆی ڕێکارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران راستی كێشه‌كان هات.

    🔷 هەوڵەکانمان بووەتە هۆی ئەوەی، لە ماوەی ڕابردوودا، یەک ملیار و 815 ملیۆن یۆرۆ بگوازرێتەوە، سەرەڕای ئاڵۆزی و ڕۆتینەکانی له‌م ئەم بابەتە هه‌بوون.

    🔷 عێراق هەموو ئەرکە داراییەکانی جێبەجێ کردووە، ولە حسابی کۆمپانیا ئێرانییەکاندایە لە بانکی بازرگانی عێراق کە زیاتر لە 11 ملیار یۆرۆیە.

      🔷 لە یەکی تەممووزدا دابینکردنی کارەبای نیشتمانی ئاسایی بوو، ڕۆژانەش دەگەیشتینە نزیکەی 18 کاتژمێر.

    🔷 بەهۆی ڕەتکردنەوەی ئەمەریکا بۆ ڕێکارەکان گواستنه‌وه‌ لە بانکی بازرگانی عێراقەوە، دابینکردنی غازی ئێران ڕاگیراوە.

    🔷 کۆماری ئیسلامی غاز و کارەبامان بۆ دابین دەکات و ڕووبەڕووی گەمارۆکان دەبێتەوە کە ڕێگری لە هاتنی پارچەی یەدەگی پێویستی بۆ سیستەمی غاز و کارەبای خۆی دەکات.

    🔷 بڕیاری ڕاگرتنی پرۆسێسی غاز زیاتر لە 50% بووە و بە ڕوونی کاریگەری لەسەر وزە هەبووە.

    🔷 حکومەت کۆمەڵێک ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە و کاریگەرییە ڕوونەکانی لەسەر هاووڵاتیان لە سەرانسەری هەموو پارێزگاکان.

    🔷 ئەمساڵ بۆ یەکەمجار عەمبارکردنی ستراتیجی تا 500 هەزار مەتر سێجامان هەیە، بەو پێیەی زۆرترین عەمبارکردن لە 100 هەزار مەتر سێجا لە کۆگاکانی وەزارەت تێناپەڕێت.

    🔷 ئەمساڵ دوای تەواوبوونی پاڵاوگەی کەربەلا توانیمان هاوردەکردنی نەوتی سپی ڕابگرین، هەروەها دەستەبەرکردنی ئەم عەمبارکردنە وایکرد بەشێک لە وێستگەکانی کارەبامان بە سووتەمەنی نەوتی سپی کارپێبکەین، هەروەها بڕی سووتەمەنی بۆ مۆلیدەی ئەهلی زیادبکەین.

    🔷 لە نێوان چارەسەریەکاندا، وازمان لە لادانی ئەو غازە هێناوە کە لە کارگەی كیمیا و پترۆکیمیایی بەکاردێت بۆ وێستگەکانی کارەبا.

    🔷 ئەمڕۆ سێ بڕیاری گرنگمان لە ئەنجومەنی وەزیران دا، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبا.

    🔷 دوای دانوستانی بەردەوام لەگەڵ شاندی ئێرانی کە چەند ڕۆژێکە لە عێراقن، لەسەر كۆنووسێك ڕێککەوتن کرا کە پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران کرا.

    🔷 بڕیارمان دا بۆ ئاڵوگۆڕکردن بە شێوەی ماددی، کە بریتییە لە پێدانی نەوتی خاو و ڕەش لە بەرامبەر غازی ئێرانی.

    🔷 ئێمە دەتوانین بەردەوامی دابینکردنی غاز بپارێزین، لە هەمان کاتدا ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین لە پێدانی شایسته‌ داراییه‌كانی غازی هاوردەکراو.

    🔷 ئەم ڕێکەوتنە دەبێتە هۆی پاشەکەوتکردنی پارە بۆ عێراق و دوورکەوتنەوە لە دووبارەبوونەوەی گێژاو لە پرسی پرۆسێسکردندا.

    🔷 تەواوکردنی پڕۆژە ستراتیجیەکانمان کە دەستمان کرد بە وەبەرهێنان لە غازی عێراقی لە ڕێگەی كۆمپانیای تۆتاله‌وه‌ و گه‌ڕی پێنجەم پێویستی بە کات هەیە لە دوو بۆ سێ ساڵ.

    🔷 ڕێککەوتن گرنگه‌ لەگەڵ لایەنی ئێرانی بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکە بە تەواوی، لە چوارچێوەی فەرمی و یاساییدایە، و لە چوارچێوەی پابەندبوونمانە بە بەرهەمهێنانی نەوت بەپێی پشکی ئۆپێک.

    🔷 لە ژێر ڕۆشنایی ڕێککەوتنەکەدا، هاوردەکردنی غازی ئێرانی دەستیپێکردووەتەوە، هەروەها 10 ملیۆن مەتر سێجا نێدراوه‌، و هیوا هه‌یه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ زیاتر بكرێت، تا ئەو بڕە گرێبەستە، کە وا دەکات وەزارەتی کارەبا بتوانێت هەمووی وێستگەکانی کارەبا به‌كار بخاته‌وه‌.

    🔷 لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارمان دا بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەرهەمی گازوائیل کە بۆ مۆلیدەی ئەهلیه‌كان لە 400 دینارەوە بۆ 250 دینار بۆ هەر لیتر سێجایەک.

    🔷 ده‌سه‌ڵات به‌وەزارەتى نەوت دراوه‌ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانى هەرێمى کوردستان بکات کە غاز بەرهەمدەهێنن، و لەڕێگەى ئەو بڕانەشەوە دەتوانین ژمارەیەک وێستگەى بەرهەمهێنانی كاره‌با کارپێبکەین.

    🔷 ئەم چارەسەرانە ئەو سەقامگیرییە دەڕەخسێنن کە پێویستمانە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی غازی عێراقی و گەیشتن بە خۆبژێوی و وازهێنان لە غازی هاوردە.

    🔷 ئێمە لەگەڵ نه‌وه‌كانی گەلەکەمان بەردەوام ده‌بین لە خستنەڕووی هەموو هەوڵ و ڕێکارەکان، و کاردەکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران و تەحەددیاتەکان بە پلانی واقیعی و ڕێکاری نوێ.