سەرۆك وەزیران دوو ڕێنمایی بۆ وەزارەتی تەندروستی دەردەكات سەبارەت بە فەلوجە و خالیدیە

ناوخۆ
  • 24-04-2024, 19:21
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دوو ڕێنمایی بۆ وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە فەلوجە و خالیدیە دەركرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی كرد بۆ تەواوكردنی مەرجەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەك بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 200 قەرەوێڵەیی بۆ ژنان و منداڵان لە قەزای فەلوجە، هەروەها پڕۆژەیەك بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی لە قەزای خالیدیە، لە چوارچێوەی پلانی وەزارەت و ڕێككەوتنی عێراقی-چین.