سەرۆک وەزیران: ژنان هاوبەشن لەگەڵ پیاوان بۆ بیناکردنی عێراق

سیاسی
  • 19-08-2023, 11:57
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەشداری لە ئاهەنگێکدا کرد بەبۆنەی ڕۆژی ئیسلامی بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان لە خولی 15 هەمیینیدا کە لە بەغدادی پایتەخت لەلایەن ڕەوتی حیکمەی نیشتمانییەوە بەڕێوەچوو.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگەیێدراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: لە وتارێکیدا کە بەڕێزیان لەو بۆنەیە پێشکەشی کرد ڕووداوەکەی کەربەلا و ئەو مانا گەورانەی کە لەخۆی گرتووە بەبیرهێناینەوە هەروەها کەسایەتی سەیدە زەینەب کچی عەلی (سڵاویان لێ بێت) بەبیرهێنانەوەی ئەو هەڵوێستە پاڵەوانەی کە لە گەشتی دیلیدا بۆ شام تۆماری کردبوو، ئەو گرنگترین کەسایەتی بوو کە بەردەوامی بە ڕۆلی ئیمام حوسێن و هاولەکانی داو پاش ئەو بەرپرسیارێتی چاودێریکردنی ژنان و منداڵانی گرتە ئەستۆ بە درێژایی ئەو ماوەیەی کە چوون لەسەر ڕێگای دیل و زیندان، و دووپاتی کردەوە کە گەشتەکەی ڕۆۆلی توندوتیژی دژ بە ژنانی لەخۆ گرتبوو و یادکردنەوەی ئەو وەک ستایشێکە بۆ ئافرەتان و بەرزکردنەوەی پێگەیان.
    بەڕێز سودانی جەختی کردەوە لەوەی کە دۆسیەی ژنان یەکێکە لە پێشینەکانی حکومەت و ئاماژەیدا بە ستراتیژی نیشتمانی بۆ ژنانی عێراقی (2023-2030) کە لە مانگی سێی ڕابردوودا لەلایەن حکومەتەوە ڕاگەیندرا و چەندین تەوەر لەخۆ دەگرێت بۆ بەهێزکردنی ژنانی عێراقی لە چەند بوارێکدا.
    گرنگترین ئەو باسانەی کە بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە وتارەکەیدا لە مەراسیمەکە ئاماژەی پێ کرد:
    🔷 ئەم بۆنەیە، کە چەند ساڵێک لەمەوبەر بەڕێز عەبدولعەزیز حەکیم (ڕوحی شاد بێت) دەستی پێکردوە بۆنەیەکی گرنگە چونکە گرنگی بە بەرگریکردن لە ژنان و کێشەکانیان دەکات.
    🔷 بەرگریکردن لە ژنان یاسا و ئامانجە گەورەکان پشتگیری دەکات.
    🔷 کاتێک ئێمە ساڵیادی سەییدە زەینەب (سڵاوی لێ بێت) دەکەینەوە لە ڕێپێوانی دیلیدا بەرەو شام بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، ئەمە مانای ئەوە نییە کە ئازایەتییەکەی کەم بکاتەوە، بەڵکو یادکردنەوەیەکە بۆ ڕێزگرتن لە ژنان و بەرزکردنەوەی پێگەیان.
    🔷 هەڵمەتی 16 ڕۆژەمان دەستپێکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، کە چەندین شێوەی پەیوەندیدار بە توندوتیژی جەستەیی و دەروونی و ڕۆحی لە خۆ دەگرێت لەگەڵ بە زۆر بێبەشکردنیان لە مافی خوێندن وڕێگریکردنیان لەوەی کە کلیلی سەرکردایەتی بگرنە دەست لە پۆستە ئیدارییەکاندا، یان وایان لێ بکرێت ببنە نێچیرێک بۆ هەژاری و نەداری.
    🔷 یەکێک لە لایەنەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان بشتگیری نەکردنی تواناکانیانە بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانی ژیانیان بە جێ بهێنن بە شێوەیەک لەگەڵ هەستی دەروونییاندا بگونجێت و ئەو ئامادەکارییانەی کە خودا پێ بەخشیون لە بنەڕەتەوە بەبێ پیسبوونی ئەم هەستە پاکە.
    🔷 ئەمڕۆ گوێمان لەو بانگەشانە دەبێت کە هەوڵ دەدەن دەستێوەردان بکە لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگاکان و بەها بەنرخەکانیان لەناو ببەن لە ڕێگەی بازاڕکردن و پەروەردەکردنیان بە بیرۆکەیەک کە لەگەڵ کۆمەڵگاکاندا ناگونجێت.
    🔷 ئێمە دژی ئەو یاسا و ڕێککەوتنانە نین کە کار دەکەن بۆ بەهێز کردنی ژنان، بەڵام تێبینییەکانمان تۆمار دەکەین دەربارەی ئەو بابەتانەی کە دژی هەڵوێست و بەهاکانمانن.
    🔷 پشتیوانیکردنی ژنان و نەهێشتنی نادادپەروەری لە دژیان یەکێک بوو لە گرنگترین پێشینەکانی بەرنامەی حکومەتەکەمان، کە دواتر زنجیرەیەک بڕیار و ڕێنمایی پەیوەست بە ژنان لەخۆ دەگرێت.
    🔷 ئەنجومەنی وەزیران ستراتیژی نیشتمانی بۆ ژنانی عێراقی (2023-2030) پەسەند کرد و حکومەت کار بۆ جێبەجێکردنی دەکات، کە تەوەرەکانی بەشداریکردن و پاراستن و بەهێزکردنی ئابووری و تەوەرە کۆمەڵایەتییەکان لە خۆ دەگرێت.
    🔷 یاسای ژنانی رزگاربوی ئێزیدی کاراکرا و ئەم یاسایە فراوانکرا بۆ گرتنەخۆی ژنانی تورکمان و هەموو پێکهاتەکان لەگەڵ هەموو قوربانییەکان لە دایکان و ژنانی شەهیدان لە سەرانسەری وڵاتدا.
    🔷 ئەمڕۆ حکومەتی ئێمە شانازی بەو ڕاستییەوە دەکات کە ژنان بەرپرسیارێتیان هەیە لە پۆستە باڵاکانی جێبەجێکردندا، ولە حکومەتەکەماندا نوێنەرایەتی سێ وەزارەت دەکەن، جگە لە پۆستە باڵاکان.
    🔷 ئەمڕۆ ژنان ڕێژەی کۆتا-ی ژنانیان لە نوێنەرایەتی پەرلەمان تێپەڕاندووە، و نزیک دەبنەوە لەڕێژەی سێی لەسەر یەکی پەرلەمانتارە پیاوەکان، ئەمەش پاش ئەوەی کە ڕێژەی 25% یان پێک دەهێنا.
    🔷 ئێمە درێغی لە هیچ هەوڵێک ناکەین بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ژنان، و دووریان بکەینەوە لە ستەم و وایان لێبەکەین بگەنە ئەو پێگەیەی کە شایەنین.
    🔷 هیچ نادادپەروەرییەک و جیاکارییەک و لایەنگرییەک یان ڕەگەزپەرستییەک لە دژی ژنان قبوڵ ناکەین کە وایان لێبکات لە پلەیەکی کەمتردا بن، و ئەوان هاوبەشی پیاوانن لە بنیاتنانی عێراقدا.
    🔷 بەرپرسیارێتی ئێمە بەرامبەر بە ژنان پاراستنی مافەکانیان بەرپرسیارێتییەکی مرۆیی و ئەخلاقییە پێش ئەوەی یاسایی یان جێبەجێکردن بێت.
    🔷 سڵاو لە هەموو ژنان لەم ڕۆژەدا و دەست خۆشی لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە کاردەکەن بۆ  پاراستنی و چاودێری کردنی ژنان و دڵنیابوون لێیان.