لێژنەی تایبەت بە بەدووداچونی ڕووداوەکەی سەربازگەی کالسو ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی دەردەکات

ئەمنی
  • 23-04-2024, 16:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    لێژنەی باڵای  تەکنیکی بۆ بەدووداچونی ڕووداوەکەی سەربازگەی کالسۆ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی لەسەر ڕووداوەکە بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرت ئاماژەی بەوەدا کە بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لێژنەیەکی باڵای تەکنیکی پێکهێنرا بۆ لێکوڵینەوەلە ڕووداوی تەقینەوەو سووتانی سەربازگەی کالسۆ کەدەکەوێتە باکووری پارێزگای بابل و چەند بارەگاوجبەخانەیەکی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و حەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت.
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە لێژنەکە لەژمارەیەک ئەفسەرو بەڕێوەبەری لەچەند پسپۆڕێتیەکدا لەخۆگرتووە لە بوارەکانی موشەکهاوێژی و تۆپ و ئەندازیاری سەربازی و بەڵگەکانی تاوان وبەرگری شارستانی وەروەها نوێنەرانی فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی و شارەزایانی تەقینەوەو پیشەسازی جەنگی.
     لێژنەکە پاش بەدووداچونێکی زۆرولێکوڵینەوەی تێروتەسەل دەربارەی ڕووداوەکەوتاووتوێکردنی لێکەوتەکانی ڕاپۆرتێکی ئامادەکرد و خستیە بەردەم فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محمد شیاع سودانی کە دەرەنجامەکەشی بەمشێوەیە بوو:
    1- تەقینەوەکە بووەهۆکاری دروستبوونی چاڵێکی گەورە لەوشوێنەی کە بۆ کۆەکردنی چەک وموشەک بەکاردەهێنرا.
    2- دۆزینەوەی 5  پارچەی موشەکی پەرتکراو  لەدووری 150 مەتر لەدووری  شوێنی ڕووداوەکەوە، هەروەها دۆزینەوەی 22 باڵی موشەک لەدووری 100 مەتر لەدووری شوێی تەقینەوەکەوە.
    3- گەورەیی چاڵەکە ئەوەدەسەلمێنێت کە تەقینەوەکە زۆرگەورەبووەو بە تەقێنەری توند ئەنجامدراوە کە لەشوێنی تەقینەوەکەدا بووە.
    4- ڕاپۆرتەکانی فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی دەیسەلمێنن کە فڕۆکەی جەنگی و دڕۆن لەوکاتەدا لەئاسمانەکانی بابلدا نەبوونە.
    5- گەورەیی تەقینەوەکە ئەو کەلوپەلانەی کە پەرش وبڵاوبوونە لەوێ دەیسەلمێنن کە تەقینەوەکە بە تۆپ و موشەک نەبووە.
    6- لەدەرەنجامی پشکنینی خۆڵی چاڵەکەوە دەرکەوتووە کە سێ مادەی تیاداهەیە نەک یەک مادە کەلە تەقێنەرەکاندا بەکاردەهێنرێت کەئەمانەن: TNT-ئەمۆنیا- وDIBUTYLPHTHALATE کەهەمووی مادەی تەقێنەری توندن لە دروستکردنی تەقێنەرەوەکان بەکاردەهێنرێن.