نزمبوونەوەی ڕووداوەکانی سووتان لەساڵی 2023 .. بەرگری شارستانی ئامارەکانی ڕووداوەکانی سووتان بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 1-01-2024, 12:07
  • +A -A

    بەغداد/INA
    بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕووداوەکانی سووتانی بۆ ساڵی 2023 خستەڕوو، ئاماژەشی بەوە کرد کە ڕووداوەکانی سووتان بە ڕێژەی 21٪ بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2022 کەمبووەتەوە.
    بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتیەکە کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" بەرگری شارستانی ئاماری ڕووداوەکانی سووتانی لەسەرجەم پارێزگاکاندا بڵاوکردەوە جگەلە هەرێمی کوردستان.
    بەیاننامەکە ئەوەشی ڕوونکردەوەکە ژمارەی ڕووداوەکانی سووتان لەساڵی 2023 گەیشتە 21٫024 ٫٫٫٫لەساڵی 2022 ڕووداوەکانی سووتان کەمتربوونەتەوەو گەیشتونەتە 32477 واتە  بەڕێژەی 21٪ کەمبوونەوەیان بەخۆوە دیوە.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە شاری بەغداد لەهەموو شارەکان زیاتر ڕووداوی سووتانی لێ دروست بووە کەگەیشتووەتە 4500 ڕووداوی سوتان، پارێزگای میسانیش لەهەموو پارێزگاکانی عێڕاق ڕووداوی سووتانی کەمتربووە کە 543 ڕووداوی سوتانی تیادا تۆمارکراوە.
     وتیشی هۆکاری ڕووداوەکانی سووتان بەڕێژەی 60٪ بەهۆی شۆرتی کارەباوەبووە، بەپلەدووش ڕووداوەکانی سووتان دێت بەهۆی گەمەی منداڵانەوە کە ڕێژەکەی 15٪ ەیە، سوتاندنی بەئەنقەستیش بەڕێژەی 7٪ ڕوویداوە، ڕێژەی 6٪ یش بەهۆی بێ گوێییەوەبووە، ڕێژەی 12٪ش بەهۆکاری جودابووە.
    هەروەها ڕوونیکردەوەکە ڕووداوەکانی ڕزگارکردن کەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیەوە ئەنجامدراوە لەساڵی 2023 گەیشتووەتە 455 هەڵمەتی ڕزگارکردن و بڕی 411 ملیارو 501 ملیۆن و 490 هەزاردیناری
    عێڕاقیش لەهەڵمەتەکاندا لەسووتان ڕزگارکراون.