دیداری عێڕاقی تورکی بۆ پتەوکردنی هاوکاری بازرگانی و وەبەرهێنان

سیاسی
  • 22-04-2024, 19:21
  • +A -A

    بەغداد/ INA ویسام مەلا
    هەردووولایەنی عێڕاقی و تورکی لە دیداری ئابووری هاوبەشدا کە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە لە بەغداد بەڕێوەچوو هاوڕا بوون لەسەر پتەوکردنی هاوکاری بازرگانی و وەبەرهێنان.
    سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێڕاقی عەبدولڕەزاق زوهێری لە میانەی دیدارەکەدا کە بەئامادەبوونی وەزیری بازرگانی عێڕاقی ئەسیر غرێری وهاوتا تورکیەکەی عومەربولات بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی سەردانی سەرۆکی تورکی و سازدانی ئەم دیدارە بە ڕووداوێکی جۆری هەژماردەکرێت بەتایبەت کە وەبەرهێنەرانی تورکی ئامادەی بوونە، ئەمڕۆژەش بەڕاستی ڕۆژێکی مێژووییە بۆ هەردوو گەلی عێڕاق وتورکیا کەلەسەرجەم بوارەکاندا ڕێکەوتن کراوە،وتیشی کەرتی بازرگانی نێوان هەردوولا قووڵ و بەهێزە ودەرگاکانیش هەمبەر هاوبەشیە ئابووریەکان واڵان.
    لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی یەکێتی ئابووری تورکی نائل ئۆڵباک لەوتەیەکیدا لەمیانەی دیدارەکەدا باسی لەوەکرد کە ڕێککەوتنی بازرگانی و ئابووری لەم سەردانەدا کراوەو کاریش دەکەین بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانمان لەهەموو بوارەکاندا.