هەردوو وەزیری دەرەوەی عێڕاق وتورکیا جەخت دەکەنەوەسەر گرنگی پتەوکردنی هاوبەشی ئابووری لەنێوانیاندا

سیاسی
  • 19-12-2023, 16:39
  • +A -A

    بەغداد/INA
    جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وەزیری دەرەوە فؤاد حسین وهاوتا تورکیەکەی هاکان فیدان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیان کردەوەسەر گرنگی پتەوکردنی هاوبەشی ئابووری لەنێوان هەردوووڵاتدا.
    وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە احمدصحاف لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری دەرەوە فؤاد حسین چاوی کەوت بە هاوتا تورکیەکەی هاکان فیدان و پێکەوە باسیان لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و شێوازەکانی پتەوکردنیان کرد لەسەرهەموو ئاستەکان، وتیشی هەردوولا جەختیان کردەوەسەر پتەوکردنی هاوبەشی ئابووری وگۆڕینەوەی زانیاری ئەمنی وهەواڵگری.