دەستەی کەشناسی پێشبینی نەرمەباران و هەورە بروسکە و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 21-04-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- سبەی دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت،لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتیش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین کە ڕەنگە لە هەندێک کاتدا ڕەشەبای لەگەڵدا بێت تا نێوەرۆ پاشان کاریگەری کەم دەبێتەوە،هەروەک پلەکانی گەرمی لە ناوچەی باشوور لە ڕۆژی پێشوو نزیک دەبێتەوە.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- رۆژی سێشەممە،ئاسمان بەگشتی ئاسایی دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو، هەروەها با لە ناوچەی باشوور چالاک دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ .
    سەبارەت بە ڕەوشی کەش و هەوای چوارشەممەی داهاتوو، دەستەکە ئەوەی خستۆتەروو : کە ئاسمان  بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرزدەبێتەوە،بەڵام لە ناوچەکانی باکوری وڵات هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
    هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسی بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ئاسمان بەگشتی ئاسایی دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرماش لە تەواوی ناوچەکانی وڵات کەمێک بەرزدەبێتەوە.