وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی دەکات کە شێوازی مۆدێرن لە ئەرکی پۆلیسدا پەیڕەو بکرێت

ئەمنی
  • 21-04-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    "عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ، ڕێنمایی دا کە پۆلیس پێویستە ئەرکەکانی بس شێوازە مۆدێرن پەیڕەو بکرێت.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،لەچوارچێوەی سەردان و بەسەرکردنەوە مەیدانییەکانی بۆ ئاگاداربون لە شێوازی کارکردنی فەرمانگەو پێکهاتەکانی وەزارەت،لەناکاو سەردانی بەشی پۆلیسی دۆرە و لقەکانی باشووری بەغدای پایتەختی کرد و کورتەیەک لە زانیاری وەرگرت لەبارەی گرنگترین ئەرک و پلانەکانیان و شێوازی مامەڵەکردنیان کە ئەنجامی دەدەن  لەسنورەکە.
    بەگوێرەی بەیاننامەکە"وەزیری ناوخۆ" کۆمەڵێک ڕاسپاردەی ئاراستەکردن، کە گرنگترینیان پەیڕەوکردنی شێوازە سەردەمیانە لە کاری پۆلیسی، دوورکەوتنەوە لە ڕۆتین،و گۆران لە پلانەکان بەشێوەیەک کە لەگەڵ ئەو ئەرکانەدا بگونجێت کە پەیوەستە بە بەشەکانیانەوە .