بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی چەند ڕاسپاردە و ڕێنماییەک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بوومەلەرزە بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 6-02-2023, 16:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ، چەند ڕێنماییەکی بۆ خۆپاڕیزی و بەرگرتن لە رووداوی بوومەلەرزە بڵاوکردەوە.
     بەرێوەبەرایەتیەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەکردووە" هەستی بومەلەرزەکە لەگەڵ جوڵەی ئەو کەلوپەلانەی دەوروبەری کە بە باشی لە ماڵەکەدا جێگیر نەکراون، وەک (تابلۆ، پانکەی سەقف، شاندەری، کاتژمێری دیوار و هتد...)، دەبێت بە خێرایی مامەڵەی لەگەڵدا بکەین بۆ دەرچوون، چونکە ئەوە دەرفەتێکە بۆ دوورکەوتنەوە لە زۆرێک لەو مەترسیانەی کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەوە دێنە ئاراوە، کە پێشبینیکردنی ڕوودانی ئەستەمە.
     بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای کردووە پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بکرێن:- 
     1- دەستبەجێ ماڵ و باڵەخانە نیشتەجێبوونەکان چۆڵ بکەن و لە حەوشەی چۆڵدا بمێننەوە.
     2- دوورکەوتنەوە لە پەنجەرەی شووشەیی بە دوورییەکی سەلامەت لەکاتی چۆڵکردنی خانووەکان.
     3- هەرگیز سەرمەکەوە بۆ سەر سەقفی خانوو و باڵەخانە جۆراوجۆرەکان.
     4- دوورکەوتنەوە لە سیاجەکانی دەرەوەی سەقفی خانووەکان و باڵکۆنەکان و سەقفی جۆراوجۆر و تابلۆی بانگەشە هەڵواسراوەکان بە باڵەخانە بەرزەکانەوە.
     5- دوورکەوتنەوە لەجەمسەرەکانی وایەری کارەبا و دارە بەرز و ڕەقەکان.
     6- لە ئەگەری داڕمان ، بەتایبەت لە باڵەخانە بەرزەکان ، تا دەتوانن لێیان دوور بکەونەوە لە پێشبینی داڕمانی زنجیرەیی.
     7-دوورکەوتنەوە لە وەستان لە سەرەوە و ژێر پردەکان یان باڵەخانە بەرزەکان یان ناو تونێلەکان.
     8- کارمەندانی وەزارەتەکانی دەوڵەت دەبێت ئارام بن و لەکاتی چۆڵکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانیان تووشی شڵەژان نەبن، و پەلە نەکەن بۆ دەرچوونەکان.
     9-ئەگەر کەسەکە لەدەرەوەی ماڵ بوو، نابێت مەودای دوور بجوڵێت بۆ ئەوەی بەدوای شوێنی چۆڵدا بگەڕێت، وە دوای کەمێک چاوەڕوانی دەبێت بگەڕێتەوە ماڵەوە.
     10- دوورکەوتنەوە لە باڵەخانەی نیشتەجێبوون و باڵەخانە فرە نهۆمییەکان چونکە زیاتر زیانی بومەلەرزەیان لەسەرە.
     11- بەرزکەرەوەی کارەبایی بەکارمەهێنە چونکە لەوانەیە تێکبچێت یان بکەوێت بە تایبەت ئەگەر کارەبا ببڕێت.
     12- کاتێک بوومەلەرزەکە کۆتایی هات، پێویستە کەمێک لە شوێنی خۆت چاوەڕێ بکەیت، چونکە ڕەنگە کۆتایی بوومەلەرزەکە پاشەکشەی تری لەگەڵدا بێت.
     13- دوورکەوتنەوە لە سەیرانگاکان، چونکە ڕەنگە بوومەلەرزە شەپۆلی بەرز (تسونامی)ی لەگەڵدا بێت.
     14- لەڕووی دەروونییەوە ئامادەبە بۆ بوومەلەرزەی تر، و سەرت سوڕنەمێنێ لە ڕوودانیان.
     15- پێویستە مامۆستایان ، قوتابیان ئارام بکەنەوە و لە هۆڵەکانی خوێندنەوە بۆ حەوشەی قوتابخانەکان ، یان حەوشە چۆڵەکانی نزیک قوتابخانە.
     16- پێویستە خاوەن کارگەکان ، شوێنەکە لە کرێکاران چۆڵ بکەن و کارەبا بکوژێننەوە و سیستەمی غاز دابخەن.
     17- ئارام بە و سەرلێشێواو مەبە و بە دروستی مامەڵە بکە ، چونکە بوومەلەرزە دیاردەیەکی سروشتییە کە دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەتایبەتی کە پێناسەی بوومەلەرزە بریتییە لە (وزەی پۆتانسێلی زیادە لە زەویدا و ڕزگاربوونی لەناکاو).
     18-پێویستە لە کاتی پێویست بە خێرایی پەیوەندی بە تەلەفۆنی کۆنترۆڵی بەرگری شارستانی (115) بێ بەرامبەر و لە هەموو تۆڕەکانەوە بکەن ،بۆ بەهانەوە چون و هاوکاری.