دەستگیرکردنی 15 بازرگانی مادەی هۆشبەر

ئەمنی
  • 7-05-2024, 10:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری وئاسایش ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە توانی 15 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیربکات لەچوار پارێزگادا.
    بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سەربە وەزارەتی بەرگری لەئۆپەراسیۆنەکانیدا بەردەوامە بۆ ڕاوەدوونانی بازرگانانی مادەهۆشبەرەکان لەچەندین پارێزگادا، لەمیانەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە توانی 15 داواکراو دەستگیربکات کە بازرگانیان بە مادەهۆشبەرەکانەوە کردووە لە پارێزگاکانی دیوانیەو بەغدادو موسەنناونەینەواو کەپێشتر یاداشتنامەی دەستگیرکردنیان هەبووە.
    ڕوونیشی کردەوەکە ئۆپەراسیۆنەکە پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد وبەکۆششێکی جۆری ئەنجامدرا و تۆمەتبارەکان و کەلوپەلەکانیان
    ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدارکران وڕێکاری یاساییان بۆ وەردەگیرێت.