وەزیری تەندروستی: بڕیارە حکومەت بە هاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت پیشەسازی دەرمان بەهێز بکات

ناوخۆ
  • 20-04-2024, 22:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ شەممە "ساڵح حەسناوی"  وەزیری تەندروستی،رایگەیاند:کە کارگەی ڕەوان بۆ بەرهەمهێنانی سرنجی دەرزی لێدان کرایەوە، ساڵانە 80 ملیۆن سرنج بەرهەم دەهێنێت، کە بڕیارە حکومەت بە هاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت  پڕۆژەی خۆجێیکردن بەهێزتر بکات لەو بارەیەوە پیشەسازی دەرمان بانگهێشتی وەبەرهێنەران دەکات.
    "حەسناوی" لە میانی کردنەوەی کارگەکەدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو وتی: لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامە حکومیەکەی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران، سەبارەت بە خۆماڵیکردنی پیشەسازی دەرمان،بە هاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت، کارگەی (رەوان)کرایەوە بۆ بەرهەمهێنانی سرنجی پزیشکی.
    وەزیری تەندروستی ووتیشی : کارگەکە سرنجی پزیشکی توانای (3، 5، 10، 20، 50) CC بەرهەم دەهێنێت .
    ئاماژەی بەوەشدا کە ساڵانە 80 ملیۆن سرنجی پزیشکی بەرهەم دەهێنێت،و لە ماوەی کورتدا بەرهەمەکەی زیاتر دەکات، و ڕەنگە ئاستی بەرهەمهینانی بگەینێتە 160 ملیۆن سرنجی پزیشکی.
    حەسناوی ئاشکراشیکرد: کە  لە عێراق سێ کارگەمان هەیە کە سرنجی پزیشکی بەرهەمدەهێنن، ئەوانیش کەرتی حکومی و بەشێکی کەرتی تایبەن.
    دەشڵێت:-حکومەت بڕیارە پیشەسازی دەرمان بە هاوکاری کەرتی تایبەت بەهێزتر بکات و هەموو ئاسانکارییەک پێشکەش بکات.
    هەروەک وەزیری تەندروستی  داوای لە وەبەرهێنەران کرد بچنە بواری پیشەسازی دەرمان، و دروستکردنی پێداویستی پزیشکی و ئامێرە پزیشکییەکان، بەهۆی سەقامگیری ئاسایشی دەرمان ،کە حکومەت دەستەبەری کردوە،و  بەردەوام بوون لە  بەردەستبوونی دەرمان و پێداویستی و پزیشکی لە عێراق .