بەهۆی زۆری باران لەرابردوو وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگە بە زیادکردنی ڕووبەرەکانی چاندنی برنج دەدات لە 3 پارێزگادا

ناوخۆ
  • 20-04-2024, 17:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ ئاشکرایکرد کە وەرزی بارانبارینی ئەم دواییە دۆخێکی  نوێی باشی بۆ کشتوکاڵ و پلانی نوێی دروستکردووە کە ڕێگە دەدات بە فراوانکردنی چاندنی زەوی بە بەروبووم بەتایبەتی زەیتوون.
    "محەممەد خەزاعیی " وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەرزی بارانبارین لە چاوەڕوانییەکان تێپەڕی و وای لێکردین باس لە واقیعێکی کشتوکاڵی نوێ و پلانی نوێ بکەین لەسەر بنەمای فراوانکردنی ئەو زەوییانەی کە دەخرێنە ناو پلانی پشتیوانییەوە،بەتایبەتی لەوەرزی کشتوکاڵی هاوینە،بەو پێیەی کە دیارترین بەرهەم بەرهەمی برنجە، بە تایبەتی برنجی عەنبەر.
    ڕاشیگەیاند : کە ڕووبەری ئەم بەرهەمە وەرزی ڕابردوو کەمیکردووە بۆ تەنها پێنج هەزار دۆنم،کە لە ڕاستیدا ڕووبەرێکی زۆر بچووکە، چونکە کێڵگەکە پێویستی بە ئاودێری هەیە بۆ ماوەیەکی درێژ کە زیاترە لە شەش مانگ.
    ووتیشی: ئەم وەرزە جیاوازە لە وەرزی پێشوو سەبارەت بە چاندنی بەروبووم، هەروەها وەزیرانی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان دووپاتیان کردۆتەوە کە فراوانبون بەپێی ئەو داتایانەی کە هەن دەبێت، هەروەها هەماهەنگی لە نێوان هەردوو وەزارەتدا هەیە لەوبارەیەوە.
    ووتەبێژەکەی وەزارەت ئاشکراشیکرد:- کە داواکارییەک لەلایەن وەزیری کشتوکاڵەوە پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کراوە سەبارەت بە ڕێگەدان بە چاندنی بەروبوومی برنج لە پارێزگاکانی نەجەف و دیوانیە و موسەننا کە بە چاندن بەناوبانگن،بە گشتی وەرزی داهاتوو وەرزی فراوانبوونی چاندنی زەوی دەبێت بۆ سوودی کێڵگەکانمان و جووتیاران لە هەموو پارێزگاکان.