دەستەی کەشناسی پێشبینی هەورەبروسکە و نزمبونەوەی پلەکانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 19-04-2024, 17:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی،دەستەی کەشناسی بارودۆخی ڕەوشی کەش و هەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی باران و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە : کە بۆ  سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ  بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی کەم لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و  ناوەڕاست، هەروەها پلەکانی گەرما بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    بەپێی ڕاگەیەندراوەکە :بۆ ڕۆژی یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی سووک کە ڕەنگە لە هەندێک شوێن ڕەشەبای لەگەڵدا بێت. هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور چەند پلەیەک دادەبەزێت، لە ناوچەکانی باشووریش  نزیک دەبێتەوە لە رۆژانی پێشوو.
    لەبارەی ڕەوشی کەش و هەوای ڕۆژی دووشەممەی ، دەستەکە ئاشکرایکردوە :- کە ئاسمان لە نێوان ساماڵ  بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران بارانێکی کەم لە بەیانیاندا و ئەگەری بەرزبوونەوەی خۆلبارین لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هەیە. پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دادەبەزن و هەروەک چەند پلەیەک لە ناوچەی باکوور بەرز دەبێتەوە.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە خستۆتیە روو :-بۆ  ڕۆژی سێشەممە بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما  لە ناوچەی ناوەڕاست و  ناوچەی باکور بەرزدەبنەوە، هەروەها لە ناوچەی باشوور هاوشێوەی ڕۆژنی پێشوو دەبن.