وەفدێکی دادوەری بە سەرۆکایەتی فایق زیدان بەشداری لە کۆڕبەندی هەمیشەیی نێودەوڵەتی بۆ دادگا بازرگانییەکان لە قەتەر دەکات

ناوخۆ
  • 19-04-2024, 17:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی"دادوەر فایق زەیدان "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی هەمیشەیی نێودەوڵەتی بۆ دادگا بازرگانییەکان گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.
    ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە سەرۆکایەتی وەفدێکی دادوەریی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی هەمیشەیی بۆ دادگا بازرگانییەکان،کە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە، 20- 21ی نیسان کە لەلایەن زانکۆی قەتەرەوە میوانداری دەکرێت لە دەوحەی پایتەختی قەتەرن،وەفدەکە کە پێکهاتوون لە دادوەران "ڕائد حەمید موسلح" سەرۆکی دادگای پێداچونەوەی نەینەوا و هەریەک لە "تەغرید عەبدولمەجید ناسر" و "ئیبراهیم عەبدولحەمید "و "عەمار ئەحمەد مستەفا" دادوەرانی دادگای بازرگانی.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژە پێداوە: دەسەڵاتی دادوەری عێراق  بەشدارە لە کۆربەندی نێودەوڵەتی هەمیشەیی دادگاکانی بازرگانی لە لەندەن و لە کۆبوونەوەی ساڵانە کە  لە نیویۆرک و سیدنی بەڕێوەدەچن.