زێدان پلانی زیادكردنی ژمارەی دادوەرانی ژن ئاشكرادەكات

سیاسی
  • 10-03-2023, 15:13
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری حاكم فایق زێدان ئەمرۆ هەینی، پلانێكی دارێژراوی بۆ زیادكردنی ژمارەی دادوەرانی ژن ئاشكرا كرد.
    حاكم زێدان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی دادوەرانی ژنان كەپەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو رایگەیاند: سوپاسی هاوپیشەكانمان دەكەم لە كۆمەڵەی دادوەرانی ژنانی عێراق بۆ بانگهێشتكردنمان بۆ بەشداریكردن لەم ئاهەنگە پیرۆزەی ڕۆژی جیهانیی دادوەرانی ژنان كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژنان و ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی دادوەرانی ژنانی عێراق لە 8ی ئازاری هەموو ساڵێكدا.
    وتیشی: بەم بۆنەیەوە بە ناوی خۆم و بەناوی دادوەرە هاوڕێكانی عێراقەوە جوانترین پیرۆزبایی لە دادوەرانی ژن دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم، جەختیشی لەبەردەوامی هەوڵەكان كردەوە بۆ یارمەتیدانی دادوەرانی ژن بۆ وەرگرتنی پۆستە دادوەرییەكان بە توانا جیاكراوەكانیان لە دەسەڵاتی دادوەری جۆراوجۆردا، چونكە باوەڕێكی ڕەهامان بەو توانایانە هەیە كە بەشداریان كردووە لە بەرزكردنەوەی وێنەی ئەرێنی دەسەڵاتی دادوەری عێراق.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەروەها هەوڵدەدەین لە چوارچێوەی پلانێكی دارێژراودا ژمارەی دادوەرانی ژن زیاد بكەین بە مەبەستی زیادكردنی ژمارەی دادوەران بۆ گەیشتن بە ڕێژەی پێویست بە بەراورد بە دانیشتوانی عێراق، لەگەڵ دابینكردنی هەموو پێداویستیەكان بۆ سەركەوتنی دادوەری لەكاتێكدا لەجێبەجێكردنی كارەكانیدایە شانبەشانی هاوكارەكەی جگە لەوەی بەشداری لەهەموو چالاكییەكدا دەكات كەئامانجی پەرەپێدانی توانای دادوەری و یاساییە.