عەلی عەلاق:پێکهێنانی لیژنەیەکی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی فیدراڵی راگەیاند بۆ چارەسەرکردنی سەرپێچیەکانی بانکە سزادراوەکان

ئابوری
  • 19-04-2024, 13:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    رۆژی پێنجشەممە"عەلی عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی،لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵی عێراقیە نیوز کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە،رایگەیاند : "محەممەد شیاع  سودانی" سەرۆک وەزیران،لە چوار چێوەی سەردانەکەی ئێستایدا بۆ واشنتۆن، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی فیدراڵی لەسەر  پێکهێنانی لیژنەیەک لەسەر  دۆسیەی بانکە سزادراوەکان گفتوگۆیانکردوە،هەروەک ستایشی هەردوو لایەنی کرد بۆ هاوکاربوون لە ڕزگاربوونی بانکی ناوەندی  لە سیستەمی کۆن لە مەلەفی گواستنەوەدا، کە 80%ی یەکلایی کراوەتەوە ، هەروەک گەشبینی خۆشی سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی حکومەت لە مەلەفی ئابووری و وەبەرهێنانەکاندا نیشاندا.
    علاق ڕاشیگەیاند :لەسەرەتای سەردانەکەی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و وەفدی یاوەری پرسی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بۆ سەر بانکەکانی عێراق  تاوتوێ کراون،لەچوارچێوەی ئەو دیدارە سەرەتاییانەی کە بەڕێوەچوونە،هەروەک کۆبوونەوەیەکی فراوانتر لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی یەدەگی فیدراڵی بەڕێوەچووە،بە مەبەستی ڕەزامەندی و دانانی نەخشەڕێگایەک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم بابەتە تا ڕێکارە پێویست دیاری بکرێت.
    ووتیشی:گفتوگۆ کراوە لەسەر پێکهێنانی تیمێک لە هەر سێ لایەنی (بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا،و بانکی فیدراڵی ئەمریکا)هەروەها وردبینی و پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتەکان دەکەین و هۆکارەکانی هەر سەرپێچییەک دژی بانکەکان دەستنیشان دەکەین ، هەروەک دیاریکردنی ئەو ڕێوشوێنە چاکسازییەی کە پێویستە بۆ ئەوەی بانکەکان لە دۆخێکی باش و گونجاودا کارەکانیان بکەن.
    درێژەی بە قسەکانی دا علاق ووتیشی: بۆیە لە ڕێگەی کاری هاوبەشەوە دەست بەم پلانە دەکەین بۆ گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی پەیوەست بە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی هەریەک لەو بانکانەی کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە.
    ئاماژەی بەوەشکرد: کەشوهەوای گفتوگۆکان زۆر بە ئەرێنی بەڕێوەدەچێت.