ئێران هەواڵی بەئامانجگرتنی بنکە ئەتۆمیەکانی ئەسفەهان لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕەت دەکاتەوە

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 19-04-2024, 10:56
  • +A -A

    بەدووداچون /INA
     ئێران  ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی هەواڵی بەئامانجگرتنی بنکە ئەتۆمیەکانی ئەسفەهانی ڕەتکردەوە.
    ئاژانسی هەواڵی ئێرانی ئەم هەواڵەی ڕەتکردەوە و ئاماژەشی کرد بەوەی کە دەنگی تەقینەوەکانی ئەسفەهان هۆکارەکەی ئەوەیە کە سێ دڕۆنی هێرشبەر بەهۆی سیستەمی بەرگری ئاسمانی تێکشکێنراون.
    وتیشی سێ دڕۆنی بچووکی  هێرشبەر لە ئاسمانی ئەسفەهان و زەردانجان کاتژمێر چواری سەرلەبەیانی بینراون و پاشانیش تێکشکێنراون.
    فڕۆکەوانی شارستانی ئێرانیش ڕایگەیاند کە قەدەغەی گەشتەکان لابران و گەشتە ئاساییەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی دەستیان پێکردەوە.