رەوتی حیكمە: سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن بە هەموو پێوەرێك سەركەوتوو بوو

سیاسی
  • 18-04-2024, 15:38
  • +A -A

    بەغدا - INA - نور زەیدی
    ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتیكردەوە كە سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ واشنتۆن بە هەموو پێوەرێك سەركەوتوو بووە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هەڵوێستی یەكگرتووی سیاسی بووەتە هۆی سەركەوتنی سەردانەكە.
    ئەحمەد عیساوی ئەندامی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بۆ یەكەمجار سەرۆك وەزیرانی عێراق بەم گەرم و گوڕییەوە پێشوازییەی لێبكرێت و بەردەوامیی ئەو سەردانە درێژخایەنەش ، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە "سەردانەكە بە هەموو پێوەرێك سەركەوتوو بووە.".
    ناوبراو ڕایگەیاند، "سەردانەكە تیشكی خستە سەر لایەنی ئابووری و بازرگانی و ئەمەش بووە هۆی سەركەوتنی ئەم سەردانە"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "ڕێككەوتن هەبوون بە هەمان شێوە ئەنجامدراون و هەر لەبەر ئەم هۆكارەش ئێمە ئەم سەركەوتنە وەك یەكەم سەردان هەڵدەسەنگێنین سەرۆكوەزیرانێك بۆ واشنتۆن كە 100% سەركەوتوو بوو .
    ئاماژەی بەوەشكرد، "یەكخستنی پێگەی سیاسی لە عێراقدا بووەتە هۆی قبوڵكردنی گەورە لە واشنتۆن".