فایق زیدان و سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆر چەند دۆسێیەكی یاساییان تاوتوێ كرد

سیاسی
  • 16-04-2024, 14:21
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە،دادوەر فایق زەیدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لەگەڵ فەریق روكن كەریم عەبود تەمیمی، سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆر، هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و دەزگاكە لە دەستگیركردنی تیرۆریستان و دادگاییكردنیان بە شێوەیەكی یاسایی تاوتوێ كرد.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری،لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA ) نێردراوە ، تێیدا هاتووە،" دادوەر فایق زەیدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە فەریق روكن كەریم عەبود تەمیمی، سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆر كرد".
    لە راگەیندراوەكە ئاماژە بەوەشكرا، "لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و دەزگای دژە تیرۆریان كرد لە دەستگیركردنی تیرۆریستان و دادگاییكردنیان بەپێی یاسا".