فایق زیدان و ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا تاوتوێی هاوكاری هاوبەش دەكەن

سیاسی
  • 29-02-2024, 15:18
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان، لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، عەممار قەیسی، لایەنەكانی هاوكاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری و ئیدارەی پارێزگاكەیان تاوتوێ كرد.

    لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی دادوەری كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان، پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، عەممار قەیسی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كرد.

    بە گوێرەی راگەیندراوەكە ئەوە هاتووە كە "لە میانی كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، دادوەر فایق زیدان پیرۆزبایی لێكردن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە نوێیە ، ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگا گفتوگۆی لەسەر لایەنەكانی هاوكاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری و ئیدارەی پارێزگا كردووە  .