شاندێکی ئەمنی بەسەرۆکایەتی یاڕەڵڵا گەیشتە بەسڕە

ئەمنی
  • 15-04-2024, 15:05
  • +A -A

    بەغداد/INA
    شاندێکی ئەمنی باڵا ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بەسەرۆکایەتی سوپاسالار فەریق اول ڕوکن هێزی تایبەت عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسڕە.
    بەیاننامەی وەزارەت کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەی بەوەدا کە سوپاسالار فەریق اول ڕوکن هێزی تایبەت عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا بەیاوەری یاریدەدەری ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەی هێزی پیادە گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسڕە بۆ شارەزابوون لە دۆخی ئەمنی ناوچەکەو دابەشکردنی هێزە سەربازیەکانی ئەوشوێنانە.