یاڕەڵڵا بەسەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای ئەنباڕ

ئەمنی
  • 26-03-2024, 12:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە سوپاسالار فەریق اولی هێزی تایبەت ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا بەسەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای ئەنباڕ.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیداهاتووە کە سوپاسالار فەریق اولی هێزی تایبەت ڕوکن عەبدولئەمیر یاڕەڵڵا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباڕ بەیاوەری هەردوو یاریدەدەری سوپاسالار و فەرماندەی هێزی پیادە بەمەبەستی شارەزابوون لەدۆخی ئەمنی ناوچەکە.