شاندێکی ئەمنی بەسەرۆکایەتی یاڕەڵڵا گەیشتە کەرکوک

ئەمنی
  • 19-02-2024, 12:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    شاندێکی ئەمنی بەسەرۆکایەتی سوپاسالار فەریق اول ڕوکن هێزی تایبەت عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک.
    بەیاننامەی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانە کراوە تێیدا هاتووە" سوپاسالار فەریق اول ڕوکن هێزی تایبەت عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا بەیاوەری یاریدەدەری ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەی هێزی پیادە گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی پێشهاتە ئەمنیەکانی ئەو ناوچەیە.