بەتاوانی هاوکاریکردنی تیرۆرستان دادگای تاوانەکانی زیقار زیندانی هەتاهەتایی بەسەر تاوانبارێکدا سەپاند

ناوخۆ
  • 14-04-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای تاوانەکانی زیقار سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر تاوانبارێکی تیرۆریستدا سەپاند، کە تاوانبار  پێشتر خۆکوژێکی بۆمبڕێژکراو هێناوە بۆ بازاڕی ئەسکەندەریە لە پارێزگای بابل.
    ئەنجوومەنی دادوەری، لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویوتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- تیرۆریستە خۆکوژەکە ویستویەتی هێزە ئەمنییەکان بکاتە ئامانج،بەڵام هێزە ئەمنیەکان خۆکوژەکەیان کوشت پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- ئەو بڕیارە بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی دوو 7/3/1و بە ئاماژەدان بە مادەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 و بڕگەکانی ماددەی 1/132ی سزاکە دەرچووە.