چاکسازی مێردمنداڵان ئاماری مانگی ئازاری بەردراوان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 8-04-2024, 16:26
  • +A -A

    بەغداد / INA
    فەرمانگەی چاکسازی مێردمنداڵان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ئاماری بەردراوانی بۆ مانگی ئازاربڵاوکردەوە.
    بەش ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی حکومی لەبەیاننامەیەکدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیداهاتووە کە ژمارەی بەڕەڵڵاکراوانی مانگی ئازار گەیشتووەتە 133 کەس کە 68 یان ڕاگیراوبوون، 46 کەسیش پاش کۆتاییهاتنی ماوەی حوکمەکەیان دەرچوێندران ، 19 کەسیش بەئازادکردنی مەرجدار دەرکران.
    وتیشی ئەم ڕێکارانەش بەهۆی باشبوونی ئاکاروڕەفتاریان و بەشداریان لە خولی شیاندن و بەڕاسپاردەی بەشی کۆمەڵایەتی و بەڕەزامەندی لایەنی دادوەری ئەنجامدرا.